سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمریکی لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمریکی لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20/9/2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دهۆک سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمریکی کرد کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی حکوومەت، لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەر کردەوە کە بڕیارە بەمنزیکانە دەست پێبکات، ڕۆڵی کەرتی تایبەتیشی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکوومەت، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دووپات کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕێگەی پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن، دەتوانین داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان و وڵاتەکەمان بنیات بنێین.