به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێك له هه‌ولێر، بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/9/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (س. س. ع) دەستگیر کرد، کە بەپێی ماددە (421) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.