پێدانى مۆڵه‌ت به‌ سزادراوان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پێدانى مۆڵه‌ت به‌ سزادراوان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكى له‌باره‌ى سه‌ردانكردنى كه‌سوكارى سزاداراون و پێدانى مۆڵه‌ت به‌ سزادراوان، ده‌ركرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/9/2021، وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نووسراوێكى ده‌ركردووه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا بڕیار دراوه‌، به‌ ڕه‌چاوكردنى مه‌رجه‌كانى ته‌ندروستى و خۆپارێزى، سه‌ردانكردنى كه‌سوكارى سزادراوان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێدانى مۆڵه‌ت به‌ سزادراوان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاكسازییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.


ده‌قى نووسراوه‌كه‌: