زانیاری له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچەی لیواكانی پێشمەرگە ده‌خرێته‌ ڕوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زانیاری له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچەی لیواكانی پێشمەرگە ده‌خرێته‌ ڕوو

بە ئەنجامدانی گۆڕانكارییەك لە شێوازی دابەشكردنەكەی، دەست بە دابەشكردنی مووچەی لیواكانی پێشمەرگە ده‌كرێت.

سەرچاوەیەك له‌ به‌شى ژمێریاریی وەزارەتی پێشمه‌رگە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "پارەی مووچەی مانگی هەشتی لیواكانی پێشمەرگە ئامادەیە و ئەمڕۆ تا سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، مووچەی 14ى لیوای هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە پێشمەرگە لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت

باسى له‌وه‌ش كرد: "گۆڕانكارییەك لە شێوازی دابەشكردنی مووچەی ئەو مانگەی لیواكان كراوە، پێشووتر هەر لیوایەك بە یەك چەك مووچەكەی وەردەگرت، بەڵام ئەمجارە هەر فەوجێك چەكی خۆی پێ دەدرێت و راستەوخۆی مووچەی لە بانك وەردەگرێت، دواتر لە فەوجەكان دابەش دەكرێت".

هەر لیوایەك بە چوار لێژنە و چوار چەكی جیاواز مووچەیان پێ دەدرێت.

سەرچاوەكە جەختی كردەوە: "هەر فەوجێك لیستی مووچەی خۆی تەواو بكات و وردبینی بكرێت، چەكی خۆی پێ دەدرێت، ئەگەر فریا بكەون، ئەمڕۆ مووچەكه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت".

لای خۆیەوە لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "مووچەی لیواكانی پێشمەرگە كێشەی تێدا نییە و دابه‌ش ده‌كرێت".