تەنیا لەسەر ئەوەی بانگەشەیان بۆ پارتی كردووە، كادیرێكی یەكێتی تەقە لە دوو كادیری پارتی دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تەنیا لەسەر ئەوەی بانگەشەیان بۆ پارتی كردووە، كادیرێكی یەكێتی تەقە لە دوو كادیری پارتی دەكات

لەلایەن موختاری گوندێكەوە كە هاوكات كادیری یەكێتییە تەقە لە پێشمەرگەیەكی ناوچەی پارتی و ئەندامێكی ئەو حزبە دەكرێت و بریندار دەكرێن و بەرپرسێكی پارتی زانیاری لەسەر ئەو ڕووداوە دەخاتە ڕوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 20/9/2021، كاوە ئەحمەد، كارگێڕی لقی كەركووكی پارتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "شەوی یەكشەممەی ڕابردوو، لە گوندی گوڵدەرەی سنووری ناوچەی حەساری سەر بە ناحیەی پردێ، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كە بەردەستن، موختاری ئەو گوندە كە كادیری یەكێتییە دەستڕێژی گوللەی لە پێشمەرگەیەكی ناوچە و ئەندامێكی پارتی كردووە كە ئەو برادەرانە بانگەشەی هەڵبژاردنیان كردووە، ئیتر دیارە پێیان هەزم نەكراوە بۆیە تەقەیان كردووە".

ڕوونی كردەوە، پێشمەرگەكە فیشەك بەر قاچی كەوتووە و ئەوی تریش فیشەك بەر سەری كەوتووە و تۆمەتبارەكەش هەڵهاتووە، داوامان لە یەكێتیی كردووە ئەو تێكدەرانە بڕۆن خۆیان ڕادەست بكەن.

گوتیشی: "ئێمە ڕێكاری یاسایی دەگرینە بەر، ئەقڵیەتی دواكەوتوو هەیە دەبینن كە پارتی پێشوازییەكی باشی لێ كراوە و كاندیدەكانی سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنن، ئیتر دیارە ئەوەیان پێ هەزم نەكراوە".