بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەیەندرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەیەندرێت

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ٩ی ٢٠٢١، بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕادەگەیەندرێت.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، كاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ٩ی ٢٠٢١یش لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی راگەیاند و سەرپەرشتیاری ئیدارەكەش دەست بەكار بوو.