كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆك هۆزێكی عەرەب: هاووڵاتییانی عەرەب لە كەركووك و ناوچەکانی دیكە دەنگ بە كاندیدانی پارتی دەدەن

 

سەرۆك هۆزێكی عەرەب ڕایدەگەیەنێت، لە كەركووك و نەینەوا و ئەنبار و شوێنەكانی دیكەش، بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتییان لەو ناوچانە دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەدەن.

لەمبارەیەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 19/9/2021، مەسرور ناجی، سەرۆكی هۆزی جبوور لە پارێزگای كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتییانی عەرەب لە سنووری پارێزگای كەركووك و هەروەها پارێزگاكانی دیكەش دەنگ بەكاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، ئێستاش بووەتە واقیع بۆ خەڵك، خەڵكەكە حزبی تریان تاقیكردووەتەوە، بەڵام ڕاستگۆ نەبوونە لەگەڵ دەنگدەرانیان، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین حزبە و مێژوویەكی دوورو درێژی هەیە لە قوربانیدان و خزمەتكردن و ئامانجەكانی برەودانە بەبرایەتی و پێكەوە ژیان و هەروەها ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكان، بۆیە خەڵك دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی دەدەن".

گوتیشی: "بەهۆی كۆمەڵێك هۆكاری ترەوە كە سەرەكیترینیان ئەوەیە پارتی دەتوانێت لە ڕێگەی نوێنەرەكانییەوە كێشەی خەڵك بگەیەننە لوتكەی دەسەڵات، بۆیە خەڵك دەنگ بە كاندیدەكانیان دەدەن و هەروەها هاووڵاتییانی عەرەب نەك تەنیا دەنگ بە كاندیدەكانی پارتی لە كەركووك دەدن، بەڵكوو دەنگ بە كاندیدەكانی تر لە نەینەوا و ئەنبار و سەڵاحەدین و شوێنەكانی تریش دەدەن".

بڕیارە ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت و چاوەڕوان دەكرێت پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگێكی باش لەو پارێزگایانەی كە بەشداری كردووە بەدەست بهێنێت.