وەزیری دەرەوەی عێراق دەگاتە نیویۆرك
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری دەرەوەی عێراق دەگاتە نیویۆرك

بەشداری لە كارەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات



ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە دەگاتە نیویۆرك، بۆ بەشداریكردن لە كارەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان.

ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی فیدراڵی ڕای گەیاند وەزیری دەرەوە بە نوێنەرایەتیی عێراق، بەشداری لە كارەكانی خولی 76ی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات و بڕیارە چاوی بە ژمارەیەك لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان بكەوێت.

سەحاف گوتیشی وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەكانیدا هەوڵ دەدات زۆرترین پشتیوانیی وڵاتانی جیهان بەدەست بێنێت بۆ پشتیوانیكردن لە عێراق و بەشداریكردن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەكەدا.