مۆنۆمێنتی كەوانی سەركەوتنی پاریس بە قوماش دادەپۆشرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مۆنۆمێنتی كەوانی سەركەوتنی پاریس بە قوماش دادەپۆشرێت

مۆنۆمێنتی كەوانی سەركەوتن لە پاریس بۆ ماوەی دوو هەفتە بە پارچە قوماشێكی گەورە دادەپۆشرێت.

كەوانی سەركەوتن كە بە فەرەنسی "Arc de Triomphe"ی پێدەگوترێ، بۆ ماوەی دوو هەفتە بە قوماش دادەپۆشرێت و میدیاكانی فەرەنسا لەمبارەیەوە بڵاویان كردەوە كە 60 ساڵ لەمەوبەر، هونەرمەندی ناوداری بولگاریا، كریستو تابلۆیەكی كێشا، كە بریتی بوو لە داپۆشینی كەوانی سەركەوتن بە قوماش.

دوای ئەو ماوە درێژە لەسەر كێشانی ئەو تابلۆیە، لەلایەن برازایەكی كریستۆوە پرۆژەی داپۆشینەوەی مۆنۆمێنتەكە بە قوماش بە كردەیی جێبەجێ كرا، لە ماوەی چەند هەفتەیەك و بە دابینكردنی 25 هەزار مەتر قوماش، توانرا پرۆژەكە تەواو بكرێت.

لە مەراسیمی كردنەوەی نمایشی ئەو قوماش پۆشینە، ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئامادە بوو و لە رای گەیاند كە خەونی شێتانەی كریستۆ هاتەدی، بۆیە لێرەوە سڵاوی بۆ دەنێرێ و رۆحی شاد.