عێراق.. 47 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. 47 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 515 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/9/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 515 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و پێنج هەزار و 67 کەسیش چاکبوونەتەوە، 47 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 975 هەزار و 220 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 862 هەزار و 940 کەس چاک بوونەتەوە و 21 هەزار و 822 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە.