چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌ قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێن

پارێزگاری هه‌ولێر: به‌ر له‌ وه‌رزی بارانبارین ته‌واو ده‌كرێن

 پارێزگاری هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند: به ‌گوژمه‌ى دوو ملیار و 118 ملیۆن دینار، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکیان لە سنوورى قه‌زای ده‌شتى هه‌ولێر دانا.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19/9/2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، بڵاوی كرده‌وه‌: لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، به‌گوژمه‌ى (2,118,000,000) دوو ملیار و 118 ملیۆن دینار، لە سنووری قەزای ده‌شتى هه‌ولێر دەستمان بە ئەنجامدانی چه‌ند پڕۆژەیەکی قیڕتاوکاردن و چاککردنی چەند ڕێگایەک لە بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە و ڕێگەی نێوان مورتکە و لاجان كرد.

ئاشكراشی كرد: به‌ گوژمه‌ى 170 ملیۆن دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى ئاوه‌ڕۆی لووله‌یى له ‌گه‌ڕه‌كى گوڵان و بنه‌سڵاوه‌مان دانا.

پارێزگاری هه‌ولێر، ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، کە پڕۆژەکان بە شێوەیەک نابێت کە بەردی بناغەی بۆ دانرێت جێبهێڵدرێت، بەڵکوو پڕۆژەکان بودجەیان بۆ تەرخان کراوە و پێویستە بەر لە وەرزی بارانبارین تەواو بکرێن، لە ئەگەرى تەواونەکردنی پڕۆژەکان لەو وادەیەی کە بۆ بەڵێندەرەکان دیاری کراوە، سزا دەدرێن.