فەرمانبەرێکی کۆمسیۆن بە هاردێکی پڕ داتاوە دیار نامێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فەرمانبەرێکی کۆمسیۆن بە هاردێکی پڕ داتاوە دیار نامێنێت

فەرمانبەرێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هاردێکی پڕ داتای کۆمسیۆنەوە، دیار نامێنێت.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەری بنکەی یوسفیە لە بەغدا کە بۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمسیۆن لە ناوچەی کەرخی بەغدای ناردووە، عەلی ئەحمەد حوسێن، فەرمانبەری گرێبەستی بنکەکە لە رۆژی هەینی 18-9-2021ـەوە دیار نەماوە.

هەروەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، عەلی ئەحمەد حوسێن کۆمپیوتەرێک و هاردێکی پڕ داتای کۆمسیۆنی لا بووە و نەیگەڕاندووەتەوە کۆمسیۆن و خۆیشی دیار نەماوە.