كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دوایین راپرسی.. دەنگدەرانی باکووری کوردستان دەنگ بە ئەردۆغان نادەنەوە

رۆژنامەیەکی تورکی ئەنجامی راپرسییەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێ، دەنگدەرانی باکووری کوردستان دەنگ بە سەرکۆماری ئێستای تورکیا نادەنەوە.

دەنیز زەیرەک، ئەنجامی راپرسییەكی دەزگای (DEMOS)ی توركی لە رۆژنامەی (سۆزجو)ی تورکی بڵاو كردووەتەوە کە ئەنجامەكە دەریدەخات، دەنگی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا لە باكووری كوردستان زۆر كەمی كردووە.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە، ئەو دەنگدەرانەی گوتوویانە كوردن یان زازان، تەنیا 20%یان دەنگ بە ئەردۆغان دەدەن، لە كاتێكدا پێشتر 40%ی دەنگدەرانی كورد دەنگیان بە ئەردۆغان داوە.

دەنیز زیرەک جەختی لەوە کردووەتەوە، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان دەنگی دەنگدەرانی کوردی باکووری کوردستانی لەدەست داوە.

هەر بەپێی راپرسییەکە، لە تەواوی تورکیادا، 38%ـی هاووڵاتیان گوتویانە دەنگ بە ئەردۆغان دەدەنەوە.

زیرەک باسی ئەوەشی كردووە، كوردەكان لە سیاسەتی ئەردۆغان سەبارەت بە كورد رازی نین، بۆیە پشتی تێ دەکەن و دەنگی پێنادەن.