كابینەی نۆیەمی حكوومەت نزیكەی 5.5 ملیار دیناری لەوانە وەرگرتووە كە خۆیان لە باج دزیوەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كابینەی نۆیەمی حكوومەت نزیكەی 5.5 ملیار دیناری لەوانە وەرگرتووە كە خۆیان لە باج دزیوەتەوە

ئــەو کۆمپانیایانــەی لــە بەڕێوەبەرایەتیــی گــەورە باجـدەران تۆمـار کـراون، لـە 139 کۆمپانیـاوە بـۆ 597 کۆمپانیـا زیاد كراون

بە گوێرەی بڵاوكراوەیەكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بە ناوی (دەستكەوتەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان) بڵاو كراوەتەوە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چاكسازییەكی بنەڕەتی لە سیستەمی باجدا كردووە و بەم هۆیەشەوە بڕە پارەیەكی زۆری لەوانە وەرگرتووە كە خۆیان لە پێدانی باج دزیوەتەوە.

چاکسازی لە سیستەمی باج

لە بڵاوكراوەكەدا بە چەند خاڵێك ئاماژە بە چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لەبارەی سیستەمی باج كراوە و ئاماژە بەوە دراوە كە لەم چوارچێوەیەدا بــاج لەســەر کۆمپانیاکانــی بــواری نــەوت و گاز و ســکیوریتى و کارمەندانـی بیانیـی بـواری نـەوت و گاز و کۆمپانیـا و لایەنەکانـى هاوردەکار و هەناردەکــاری ســووتەمەنی دانراوە (بــۆ هاوردەکــردن 7% و بــۆ هەناردەکــردن 4% بـاج لـە بەهـا وەربگیرێـت).

هاوكات باج خراوەتە سەر کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت و گوندەکانـی نیشـتەجێبوون (پڕۆژەکانـی وەبەرهێنـان) و هەڵوەشـاندنەوەى لێخۆشـبوون لـە باجیـی زەویـی پڕۆژەکانـی وەبەرهێنـان و پابەندکردنیـان بە پێدانـی بـاج و سـەپاندنی بـاج لـەسـەر ئـەو پڕۆژانـەی مـاوەی یاسـاییان تـەواو کـردووە کـە 10 سـاڵە.

جگە لە دانانــى بــاج لــە ســەر کــۆی خزمەتگوزارییــە پێشکەشــکراوەکانی نەخۆشــخانەکان و وەرگرتنی باجی فرۆشراوەکان لە شوێنە گەشتیارییەکان و وەرگرتنــى باجــی خانووبــەرە و دیوانــی باجی خانووبــەرە و ســزادانی ســەرداننەکەرانی بــاج و وەرگرتنــی باجــی گرێبەســتەکانی بانەوانــی (عقــد المســاطحة) و رێكخستنەوەی ژمێرەی كۆتایی كۆمپانیاكان.

هەر لە چوارچێوەی چاكسازییەكاندا كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەشنووسـی هەمـواری یاسـاکانی بـاجی ئامـادە كردووە و بـۆ دەسـەڵاتی یاسـادانانی بەرز كردۆتەوە تـاوەكوو خوێندنـەوەی بـۆ بکرێـت و دەنگـى لەسـەر بدرێـت.

لە لایەكی دیكەوە پرۆسەی گەڕانی مەیدانی بۆ تۆماركردنی پیشەوەران كراوە و فەرمانگەكانی باج بە ئەلیكترۆنی كراون.

خۆدزینەوە لە باج سزای بەدوادادێت

بە گوێرەی ئەو بڵاوكراوەیە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی تەمەنی كابینەی نۆیەمدا چاودێــری و بەدواداچــوونی بــۆ ڕێگریکــردن لــە خۆدزینــەوە لــە بــاج و جێبەجێکردنـی یاسـا و ڕێنماییـەکان و بەسـزاگەیاندنی سـەرپێچیکاران كردووە، لە ئەنجامیشدا:

یەکەم: 2450 کۆمپانیا دراونەتە دادگا

دووەم: دەیان ملیار دینار داهات بۆ گەنجینەی حکوومەت گەڕێندراوەتەوە.

سێیەم: چەندین دۆسیە بە تاوانی ساختەکاری دراونەتە دادگا.

چوارەم: چەندین زێدەڕۆیی لەسەر موڵکی دەوڵەت لابراوە.

پێنجـەم: چوار فەرمانگـەی نوێـی بـاج لە (شـەقڵاوە، سێمێل، دەشـتی هەولێر قـەڵادزێ) كراونەتەوە.

شەشــەم: ئــەو کۆمپانیایانــەی لــە «بەڕێوەبەرایەتیــی گــەورە باجـدەران» تۆمـار کـراون، لـە 139 کۆمپانیـاوە بـۆ 597 کۆمپانیـا زیاد كراون، تاوەكوو بـە سیســتەمی نــوێ، باجیــان لــێ وەربگیرێــت.

زیاتر لە پێنج ملیار دینار وەرگیراوە

لەو بڵاوكراوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، لە ئەنجامی ئەو رێكارانەی لە بواری باج كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرتوویەتیە بەر، كاری زۆر كراون كە گرنگترینیان بریتین لە:

ـ سـەپاندنی بـاج بـەسـەر شـوێنە گەشـتیارییەکان بـۆ هۆتێـل و چێشـتخانە و شـوێنە گەشـتیارییەکانی چـوار ئەسـتێرە بەسـەرەوە.

ـ سـەپاندنى بـاج لەسـەر نەخۆشـخانە تایبەتـەکان، وەرگرتنـی باجـی داهـات بـە شـێوەی ڕاسـتەوخۆ بـە ڕێـژەی (5%) لەسـەر ڕێـژەی خزمەتگـوزاری.

ـ باجى کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی نەوت چووەتە بواری جێبەجێکردن.

ـ ڕێکخستنەوەی باجی خاڵە سنوورییەکان.

ـ وەرگرتنــی باجــی گرێبەســتە بانەوانییــەکان (المســاطحة) کــە لــە ڕابــردوو وەرنەدەگیــرا.

ـ بەئەلیکترۆنیکردنــی پاکانــە لــە ســەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانــی باجــی دەرامــەت و کۆمپانیــاکان.

ـ ئاراستەکردنی (4936) نووسراوی ئاگادارکردنەوە بۆ قەرزارانی باج.

ـ بــەهــۆی خۆدزینــەوە لــە بــاج، 2450 باجــدەر دراونەتــە دادگا و بڕی (5.493.382.400) پێنج ملیار و 493 ملیۆن و 382 هەزار و 400 دیناریـان لـێ وەرگیـراوە کـە تەنیـا لـە پارێـزگای هەولێـر بـڕی پێنج ملیار و 209 ملیۆن و 666 هەزار دینار وەرگیراوە، لە پارێزگای سلێمانیش بــڕی 153 ملیۆن و 831 هەزار و 400 دینار، هەروەها لە پارێزگای دهۆكیش بڕی 129 ملیۆن و 885 هەزار دینار لەوانە وەرگیراوە كە خۆیان لە باج دزیوەتەوە.