عێراق.. بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسان زیاتر دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسان زیاتر دەبێت

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرای دەكات، هەڵاوسان و بەرزی نرخ زۆر زیادی كردووە و شارەزایەكی ئابووریش رەخنە لە سیاسەتی حكوومەتی ئەو وڵاتە دەگرێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاوی كردووەتەوە: ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی ئابدا 1.1% زیادی کردووە کە بە بەراورد بە رێژەکە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو، 8.1% بەرز بووەتەوە.

دەزگای ناوەندیی ئاماری وەزارەتی پلاندانان، لە ڕێگەی بەشی ژمارەی پێوانەییەوە مانگانە لەڕێگەی چاودێریکردنی نرخەکان لە بازاڕدا، ڕاپۆرتی ژمارەی پێوانەیی نرخەکانی بازاڕ تۆمار دەکات.

مەنار ئەلعوبەیدی، پسپۆڕی ئابووری و بەرێوەبەری دامەزراوەی موستەقبەل، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: بەراورد بە چەند مانگی رابردوو، نرخەكان زۆر زیادیان كردووە و هەڵاوسان زیاد بووە، بەشی خواردن و خواردنەوەی ناکحولییەکان بەرزبوونەوە بە ڕێژەی 4.5%یان تۆمار کردووە، نرخی سەوزە و میوە بەڕێژەی 21.7% بەرز بووەتەوە، هەروەها نان و گۆشت و پاقلەمەنییەکانیش بە ڕێژەی 0.9%،  ماسی بە ڕێژەی 0.6% و شیر و پەنیر و هێلکەش بەڕێژەی 0.5%" بەرز بوونەتەوە.

مەنار ئەلعوبەیدی ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەرێمی كوردستان رێژەی هەڵاوسان 3% یە، بەڵام لە عێراق 12%یە، ئەوەش دەری دەخات حکوومەتی عێراق لە چاودێریکردنی بازاڕ شکستی هێناوە.

ئەو پسپۆڕە ئابوورییە پێی وایە زیاد بوونی نرخیکەلوپەلەکان لە بازاڕ ”زۆر نائاساییە“ و زیانی زۆری بە خەڵكی كەمدەرامەت گەیاندووە.