مێژووی شارێک لە ئاوێنەی وێنەدا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مێژووی شارێک لە ئاوێنەی وێنەدا

کاتێک ناوی بیجاڕ، یان ناوچەی گەڕووس دێت هیچ گومانی تێدا ناوی هونەرمەندێکی وێنەگر و دەستڕەنگینی ئەو شارە واتە جەمشید فەرەجوەند فەردا-ش دەدرەوشێتەوە کە زیاتر لە 35 سالە بە خۆی و ڕوانینی کوردانە وێنە و نیگار و کارە هونەرییە ڕەسەن و خۆماڵییەکانی بووەتە سیمبۆل و ناسنامەی کوردانەی شاری بیجاڕ و ناوچەی گەڕووس.

جەمشید فەرجوەند فەردا، لەدایکبووی 1961ی شاری بیجاڕ و خاوەن بڕوانامەی بەکالیۆریۆسی کۆلیژی هونەرە جوانەکانی تارانە، هونەرمەندێکی پڕکار و عاشقی ژیانە و لەناو کۆمەڵگەی هونەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا بە هونەرمەندی ژانری کۆمەڵایەتی و بە (ڕاوچیی ساتەکان) ناسراوە.

مجموعه عکس کاک ایرج از جمشید فرجوند فردا - نورنگار

مرۆڤ کەڵکەڵەی سەرەکیمە

لە وتووێژ لەگەڵ میدیایەکی ئێرانیدا دەڵێت: "کاری وێنەگریم بە وێنەی وەرزشییەوە دەست پێکرد و بەرەبەرە شەیدای وێنەگری لە بواری بە دیکیۆمێنتکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی بووم و بە جۆرێک مرۆڤ و خولیاکانی بوونە کەڵکەڵەی سەرەکیی من. من بە ئازار و ڕەنجی مرۆڤەکان خەم دامدەگرێ و بە خۆشی و شادییەکانیان باڵا دەکەم و لەو باوەڕە دام ئەو بەرهەمە هونەرییە هەرمانە و دەمێنێتەوە کە بتوانێ خەم و شادیی مرۆڤەکان وێنا بکات".

جمشید فرجوند فردا - عکس 8 - سایت عکاسی

دەڵێت هەتا ئێستا نزیکەی 210 خەڵاتی نیشتمانیم لە ئاستی پارێزگای سنە، ئێران، ناوچە و جیهان وەرگرتووە و سەرەتا وێنەی وەرزشیم تۆمار کردووە، پاشان بۆنە ئایینییەکانی بیجاڕ و بەتایبەتی عاشوورا و دواتر وەک پرۆژە لە گوند و شار و گەڕەکە هەژارنشینەکان و بەتایبەتی توێژی دەستەنگ و هیوادارم بە وێنەکانم توانیبێم ببمە هاواری ژیانیان، چونکە ویستوومە لایەنی جوانی و ڕاستەقینەی ژیانیان پیشانی دنیا بدەم.
No description available.

ئەم هونەرمەندە دەستڕەنگینە کوردە تەنیا لە بواری وێنەکێشاندا شارەزا نییە، بەڵکوو لە بواری کورتە فیلمیشدا چالاکە و پێنج خەڵاتی وەرگرتووە و هاوکات خۆشنووسێکی دەستڕەنگینیشە و پۆرترێتی زۆر کەسایەتیی کورد و ئێرانیی نەخشاندووە و بەمدواییانە لە پرۆژەیەکی نوێدا بە بەرد و کەرەستە ساکارەکانی سروشت وێنەی چەندین شاعیر و هونەرمەندی ناوداری کوردی کێشاوەتەوە.

جەمشید فەرەجوەند فەردا، هەرچەند هونەرمەندێکی خاکەڕا و خەڵکی و ساکارە، بەڵام گلەیی زۆری لە بەرپرسانی باڵا هەیە و دەڵێت: "بەداخەوە هەرچەند بەرپرسانی باڵای پارێزگای سنە هەرچەند خەڵکی بیجاڕیش بوون، بەڵام هیچ گرنگییەکیان بە کۆمەڵگەی هونەری و هونەرمەندان نەداوە و پشتگیرییان نەکردوون، تۆماکردنی ئەو چرکەساتانە کە گەنجینەی ژیانی مرۆڤی کوردن و پێوەندیی بە هەموانەوە هەیە، ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە. هەرچەند لە هیچ شوێنێک بە فەرمی وانە ناڵێمەوە، بەڵام لە شوێنی کارەکەم لەو بوارانەی شارەزاییم لێی هەیە ئۆگرانی هونەر ڕێنوێنی دەکەم.

جمشید فرجوند فردا | پایگاه عکس چیلیک

وێنەگری گەورەترین درۆی جیهانە

ئەو هونەرمەندە ڕاستگۆیە لە دیمانەیەکدا کە لە ماڵپەڕی ئەنجوومەنی شای بیجاڕ بڵاو بووەتەوە لەبارەی ئەوە کە ئایا جەمشید فەرەجوەند لە وێنەگریدا چەندە ڕاستگۆیە، دەڵێت: "پاش چەند ساڵ ئەزموون و کاری تەکنیکی، گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی کە هوەنەری وێنەگری درۆیەکی گەورەیە لە جیهاندا، جاران وێنە بۆ خستنەڕووی بەڵگە لە دادگاکان و هەندێ جێگەی دیکە کە مرۆڤ بەتەمای سەلماندنی مافی خۆی بوو بەکار دەهێندرا، بەڵام ئێستا بەهۆی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی خودی وێنەگر لە بابەتی وێنەکەدا درۆیینبوونی گۆشەنیگاکانی وێنە جێگەی ڕاستییان گرتووەتەوە".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە لە وێنەکانتدا بیرۆکەی مرۆڤدۆستانە زیاتر بەرجەستەیە، ئایا لەڕێگای درۆوە دەکرێ ئەم بیرۆکەیە پەرە پێ بدرێت؟ دەڵێت: "بەڵێ، چونکە لەو باوەڕەم زۆر جار ئامانجەکە دەبێتە هۆی پاساوی زۆر شت، کەواتە ئەگەر مەبەستی وێنەگر درۆی مەسڵحەتی و بۆ سەقامگیریی یەکسانی و هاوکاریی مرۆڤ بێت، لەو کاتەدا دەکرێ ببیتە هاوار و بڵینگۆی دەردی هاوبەشی کۆمەڵگە و بە زمانی سووژە و هونەر لەگەڵ هەموان قسە بکەی".