فیلمێكی كوردی دەچێتە فیستیڤاڵێكی كۆریای باشوور
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فیلمێكی كوردی دەچێتە فیستیڤاڵێكی كۆریای باشوور

 

فیلمی سینەمایی ئەزموون لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد شەوكەت ئەمین كوركی لە بەشی پەنجەرەیەك بەرەو سینەمای ئاسیا له 26مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بۆسان له وڵاتی كۆریای باشوور نمایش دەكرێت.

فیلمی سینەمایی (ئەزموون - The Exam) چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد شەوكەت ئەمین كوركی، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەكتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، له سێیەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پەنجەرەیەك بەرەو سینەمای ئاسیا A Window on Asian Cinema لە 26مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بۆسان Busan له كۆریای باشوور نمایش دەكرێت.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بۆسان كه یەكێكه له گرینگترین فیستیڤاڵەکانی كیشوەری ئاسیا و یەكێكه له 22 فێستیڤاڵی باوەرپێكراویی ئەنجوومەنی بەرهەمهێنەرانی جیهانی فیلم فیاپف FIAPF له ئاستی دنیادا.

ئەم ڕووداوه سینەماییه به پشتیوانی وەزارەتی فەرهەنگ، شارەوانی و ئەنجوومەنی شاری بۆسان و ناوەندی فیلمی كۆریا، له ڕۆژانی شەش تا 15ی ئۆكتۆبەری 2021، له سینەما بۆسان و سینەماكانی دیكەی شاری بۆسان له وڵاتی كۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.