عێراق.. 36 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. 36 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هەزار و 959 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە 18/9/2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 959 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و پێنج هەزار و 82 کەسیش چاکبوونەتەوە، 36 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 972 هەزار و 705 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 857 هەزار و 873 کەس چاک بوونەتەوە و 21 هەزار و 775 کەس کەسیش گیانیان لە دەست داوە.