هونەرمەندیکی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ئیسپانیای بەدەست هێنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هونەرمەندیکی کورد خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی ئیسپانیای بەدەست هێنا

فەرەیدوون حامیدی، ئەکتەرێکی کورد، خەڵکی سەقز، خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە دەیەمین فێستیڤاڵی ڕیورائۆ-ی ئیسپانیا، بۆ کورتە فیلمی زەبح، بەدەست هێنا.

دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڕیورائۆ، ڕێکەوتی 11/9/2021 لە شاری ئالیکانتا-ی وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە چوو.

کورتەفیلمی زەبح (سەربڕین) بەرهەمی هاوبەشی دوو دەرهێنەری کورد بە ناوەکانی ئاکۆ زەندکەریمی و سامان حوسێن‌پوورە.

کورتەفیلمی زەبح، باسی چیرۆکی بنەماڵەیەک دەکات کە بۆ تێپەڕاندنی زستانێکی تووش و سەخت، دەبێت مانگاکەیان بفرۆشن، بەڵام کوڕی ئەو بنەماڵەیە بە بڕیاری فرۆشتنی ئەو مانگایە دڵخۆش نییە و هەوڵی ڕزگارکردنی مانگەکەیان دەدات.

کورتەفیلمی زەبح، 13 خولەکە و کاری وێنەگرییەکەشی لە گوندەکانی پایگەلان و گوازیی سەر بە شاری سەوڵاو جێبەجێ کراوە.

ئەو کورتەفیلمە لە چەند ساڵی ڕابروودا، چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵە ناوخۆیی و بیانییەکانی بەدەست هێناوە.