هادی عامری باسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هادی عامری باسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات

سەرۆکی میلیشیای بەدر (گەورەترین میلیشیای ناو حەشدی شەعبی) باسی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان دەکات و هۆشداری دەدات.

هادی عامری، سەرۆکی میلیشیای بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح (هاوپەیمانیی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق) لە هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە دیالە، داوای کردووە بە سیستەمی بەرگریی تۆماتیکی و فڕۆکە پاڵپشتیی سوپای عێراقی بکرێت.

هادی عامری جەختی لە مانەوەی حەشدی شەعبی بۆ ”پاراستنی عێراق“ کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ”پیلانگێڕییەک بۆ هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵکردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەیە، هەرگیز رێگا بەو پیلانگێڕییە نادەین“.

حەشدی شەعبی لە زیاتر لە 60 میلیشیای تائیفی پێک دێت کە دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، دروست بوون.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق لە پارێزگای نەینەوا و دوای هەرەسپێهێنانی سوپای عێراق، لە ماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی نیوەی خاکی ئەو وڵاتەیان داگیر کرد.