ئەمریکا لەبارەی ئیسرائیلەوە داوایەک لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمریکا لەبارەی ئیسرائیلەوە داوایەک لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئیسرائیلەوە داوایەک لە عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەکات.

لە یەکەم ساڵیادی رێککەوتنەکانی (ئەبراهام)، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ یائیر لابید، عەبدوڵڵا بن زاید، ناسر بوریتە و عەبدوللەتیف زەیانی، وەزیرانی دەرەوەی ئیسرائیل، ئیمارات، مەغریبی عەرەبی و بەحرێن کۆ بووەوە.

ئەنتۆنی بلینکن لە کۆبوونەوەکەدا هانی وڵاتانی عەرەبی، لە نێویشیاندا عێراقی داوە هاوشێوەی شەش وڵاتەکەی دیکەی عەرەبی، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە.

لە مانگی ئەیلوولی 2020 و سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017 - 2021)، بە پاڵپشتیی ئەمریکا، وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن، مەغریب و سوودان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.

ئێستا هەر شەش وڵاتی میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن، مەغریبی عەرەبی و سوودان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە و وازیان لە دوژمنایەتیی دەیان ساڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە، هێناوە.