پەرلەمانی عێراق یاسای مافی مانەوە (ئیقامە) هەموار دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانی عێراق یاسای مافی مانەوە (ئیقامە) هەموار دەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق دوای زیاتر لە دوو مانگ کۆنەبوونەوە، وادەی کۆبوونەوەیەک دیاری دەکات.

رۆژی 13-7-2021، دوایین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە چوو و پەرلەمانتارانیش هۆکاری سازنەکردنی هیچ کۆبوونەوەیەک لەو ماوەیەدا، بۆ سەرقاڵبوونی پەرلەمانتاران بە بانگەشەی هەڵبژاردن، دەگەڕێننەوە.

بڕیارە کاتژمێر 1ـی دوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 20-9-2021، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 5ـی ئاسایی وەرزی یاسادانانی دووەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

یەکەم/ بەردەوامبوون لەسەر دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای یانە وەرزشییەکان.

دووەم/ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای مافەکانی فەرمانبەری مافپەروەر.

سێیەم/ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای چوونە پاڵ پرۆتۆکۆلی ساڵی 2005.

چوارەم/ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بێگانەکان لە عێراق (ئیقامە).

پێنجەم/ دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای سەندیکای بەرنامەداڕێژەرانی عێراق.