فیلمی "ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "بۆسان" نمایش ده‌کرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فیلمی "ئەزموون" لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "بۆسان" نمایش ده‌کرێت


فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له ٢٦مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "بۆسان" له وڵاتی کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"ە، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە.

فیلمەكە له سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" لە بیست و شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "بۆسان" له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێت.

فیلمی "ئەزموون" بەرهەمی کۆمپانیای "میتوس فیلم"ی بەرلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانییە که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌م هاتووه، لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود" ArtHood لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.