ھەولێر كۆیلە و بێھەڵوێستە یان ئێوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x
نێچیرڤان حسێن 17/09/2021

ھەولێر كۆیلە و بێھەڵوێستە یان ئێوە؟

لەم رۆژانە و لە گەرمەی بانگەشەی ھەڵبژاردندا، ھەندێك لە حزبەكان، ھێرشكردنە سەر (پارتی) و خەڵكی (ھەولێر)ـیان، كردووەتە كەرەستە بۆ دەنگ كۆكردنەوە. لەو چوارچێوەیەدا، ھەموو سنورێكی ئەخلاقییان بەزاندووە و بە دڵی خۆیان تەشھیر دەكەن و بە خەڵكی ھەولێر دەڵێن (كۆیلە!)، بە تایبەت ئەو حزب و پاڵێوراوانەی، بووكەڵەی دەستی دەرودراوسێن.

زۆر بە كورتی، خەڵكی ھەولێر:
١. لەبیری نەكردووە، كێ بوو دەیوت "ھەولێر، گوندێكی گەورەیە."
٢. لەبیری ناكات، دەتانوت "كوێی ھەولێر پیرۆزە، تا شەڕی تێدا نەكرێت؟"
٣. دەنگتان پێنادات، تا پیکابەکانیان بدزن.
٤. دەنگ بە ئێوە نادات، تا تێزاب بە كچانی ھەولێردا بكەن.

بۆیە:
١ـ خەڵكی ھەولێر زۆر لەوە ھۆشیارتر و بەئاگاترە، بە درۆ و دەلەسەی ئێوە فریو بخوات.
٢. خەڵكی ھەولێر، دەنگ دەدات بە پارتی چونكە دەزانێت پارتی ئارامی و ئاوەدانی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی دابین دەكات.

لە كۆتاییدا:
پەنجەی منداڵێكی ھەولێری، سەد دانە لەو قیادەییانەی ئەو حزبانە دەهێنێ، كە خاوەنی خۆیان نین و بە دینارێك، دۆلارێك، تومەن یان لیرەیەك زیاتر، ھەر رۆژێ و خۆیان دەفرۆشنە یەكێك.