لە عێراق ڕێژەی مردن بە هۆی كۆرۆناوە بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە عێراق ڕێژەی مردن بە هۆی كۆرۆناوە بەرز دەبێتەوە

ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عێراق

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ڕێژەی مردن بە هۆی كۆرۆنا بەرز بووەتەوە و 56 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە.

لە راپۆرتی رۆژانەی وەزارەتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە لە دوێنێوە سێ هەزار و 559 تووشبووی نوێی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، هەروەها شەش هەزار و 633 تووشبووی پەتاكەش چاك بوونەتەوە.

لە هەرێمی كوردستانیش، لە دوێنێوە تووشبوونی یەك هەزار و 378 كەس بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی بڵاو كردەوە و رای گەیاند كە لە دوێنێوە 19 كه‌سی تووشبووی پەتای ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هەروەها له‌ كۆی نۆ هەزار و 815 پشكنینیش، ده‌ركه‌وتووه‌ یەك هەزار و 378 كه‌س تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

هەروەها لە دوێنێوە یەك هەزار و 567 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان چاك بوونەتەوە.