خانه‌قین.. دیبه‌یتێك له‌سه‌ر دۆخی خوێندنی كوردى به‌ڕێوه‌ چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

خانه‌قین.. دیبه‌یتێك له‌سه‌ر دۆخی خوێندنی كوردى به‌ڕێوه‌ چوو

لقی خانه‌قینی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان له‌ شارى خانه‌قین دیبه‌یتێكى له‌سه‌ر دۆخی خوێندنى كوردى له‌ خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى به‌ڕێوه‌ برد.

له‌مباره‌وه‌ سه‌ربه‌ست برزۆ رێكخه‌ر و پێشكه‌شكارى دیبه‌یته‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ شارى خانه‌قین لقی خانه‌قینی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك مامۆستا و پسپۆڕ له‌ بوارى په‌روه‌رده‌، دیبەیتێكى له‌سه‌ر دۆخی خوێندنى كوردى به‌ڕێوه‌ برد، هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا محه‌مه‌د شاكر مه‌هدى سه‌رۆكى لقی خانه‌قینی یه‌كێتی مامۆستایانى كوردستان و مامۆستا هێژا كه‌مال مامۆستاى زانكۆ و مامۆستا ماهیر عه‌لی مامۆستای ئاماده‌یی دیاكۆی كوڕان له‌ خانه‌قین قسه‌یان كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر كێشه‌ى خوێندنى كوردى له‌ خانه‌قین.

گوتیشی له ‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ی ئۆكتۆبه‌رى 2017ه‌وه‌ كه‌ كورد له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتى نه‌ما، ئیتر ئه‌و قوتابخانه‌ كوردیانه‌ى كه‌ سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ى دیاله‌ن كه‌ خانه‌قین و گوڵاڵه‌ و سه‌عدییه‌ و جه‌باره‌ و قه‌ره‌ته‌په‌ ده‌گرێته‌وه‌ تاكو ئێستا 11 قوتابخانه‌ى خوێندنى كوردییان داخراوه‌، هۆكاره‌كه‌ى زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ قوتابییان وه‌ك پێویست كوردى ناخوێنن و ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌ى سه‌ر به‌ دیاله‌ له‌ ناوچه‌كه‌ قۆناخه‌كانى ئامادیی هه‌ڵگرت، واتا ئه‌گه‌ر منداڵێك بخه‌یته‌ به‌ر خوێندنى كوردى ئه‌وه‌ تاكوو پۆلی سێی ناوه‌ندییان قوتابخانه‌یان هه‌یه‌، دواى ئه‌وه‌ ده‌بێت خوێندنه‌كه‌ى بگوازێته‌وه‌ سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ى خانه‌قین سه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستان جیاوازى له‌ مه‌نهه‌جیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌.

هاوكات سه‌ربه‌ست برزۆ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، خوێندنى كوردى سه‌ر به‌ عێراق خه‌ریكه‌ له‌ناو ده‌چێت و قوتابیانیان كه‌مى كردووه‌، بۆ په‌روه‌رده‌ى خوێندنى كوردیش كه‌ له‌ خانه‌قین دوو په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌ دانه‌یه‌كیان سه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌ و ئه‌ویتریان سه‌ر به‌ دیاله‌یه‌، ئه‌مه‌ی سه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستان رێژه‌ى وه‌رگرتنی قوتابییان بۆ پۆلی یه‌كه‌مى سه‌ره‌تایی زۆر كه‌مى كردووه‌، رێژه‌كه‌ له‌ژێر مه‌ترسیدایه‌ و خه‌ڵك منداڵه‌كانیان زیاتر ده‌خه‌نه‌ به‌ر خوێندنى عه‌ره‌بی كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌، هۆكاره‌كه‌ى زیاتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كاتێك ئه‌گه‌ر شه‌شه‌مى ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كه‌ن ده‌ره‌جه‌ى باشیش بهێنن ئه‌وا زیاتر له‌ په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان وه‌رده‌گیرێن، به‌ڵام به‌و ده‌ره‌جانه‌وه‌ له‌ زانكۆكانى عێراق وه‌رده‌گیرێن و هه‌روه‌ها وه‌ك گوتم خه‌ڵك زیاتر منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌ به‌ر خوێندنى عه‌ره‌بی.

له‌ كۆتاییدا، رێكخه‌رى دیبه‌یته‌كه‌ ڕای گه‌یاند، یاداشتێكمان نووسی تێكڕای كێشه‌كانى خوێندنى كوردیمان خسته‌ ڕوو و ئینجا یاداشته‌كه‌مان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد.