نێچيرڤان بارزانى و جۆن مێجه‌ر كۆبوونەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نێچيرڤان بارزانى و جۆن مێجه‌ر كۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لەندەن پێشوازی لە جۆن مێجەر سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى به‌ريتانيا و دۆستى گه‌لى كوردستان كرد.

لەمبارەیەوە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك) بڵاوی كردەوە "‏‎لە میانی سەردانمدا بۆ لەندەن، لەگەڵ لیز تروس وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا، بێن واڵەس وه‌زيرى به‌رگري و لۆرد جۆن مەكفال سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى لۆردان، هەروەها لەگەڵ جۆن مەیجەر سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە کۆبوومەوە".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە داوە لە كۆبوونه‌وه‌كاندا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌، پرۆسه‌ی سياسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو باس كراون، هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا، شه‌ڕى دژى تيرۆر، كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شیان تاوتوێ كردووە.

جێی باسە دوێنێ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.