وەزارەتی کارەبا: سێ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر چووە قۆناغی جێبەجێ کردن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی کارەبا: سێ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر چووە قۆناغی جێبەجێ کردن

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە سێ پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بەتوانای 75 مێگاوات کارەبا چووە قۆناغی جێبەجێکردن.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکران، ئەم پرۆژانە زیاتر لە نەخۆشخانە، قوتابخانە، کەمپی شێخان، زانکۆی دهۆک و دواترینیان لە گوندێ رێزان جێبەجێ کراون.

ئاماژە بەوەش دراوە، پرۆژەکانی وەبەرهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، هەرچەندە دامەزراندنیان تێچوونێکی زۆری پێویستە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات کەمترین تێچوونیان هەیە و ژینگەپارێزترین پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبان.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتە روو کە لە پلان و ستراتیژییەکانیاندا گرنگییەکی تایبەتیان بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر داوەو بەتوانای 75 مێگاوات کارەباش سێ پڕۆژە دیکە چووە قۆناغی جێبەجێکردن.

روونیشکراوەتەوە، هەر هاووڵاتییەک کە پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆری هەبێت، دەتوانێ کارەباکەی بە تۆڕی نیشتمانی ببەستێتەوە و کرێی فرۆشتنی کارەباکەی وەربگرێتەوە.

لەمبارەیەوە، وەزیری کارەبا لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە رێزان گوتی: "بە پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی بەم پرۆژانە دەدەین، کە لە داهاتوودا پلانمان هەیە لە %20ی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر بێت".