كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕەنگی ئاوی دەریای مردوو سوور هەڵدەگەڕێت

چەند رۆژێكە ڕەنگی گۆمە ئاوێكی دەریای مردوو لە نزیك شاری عەمان سوور هەڵگەراوە.

بە پێی ئەو وێنانەی بڵاوبوونەتەوە، ڕەنگی ئاوی گۆمەكە وەكو خوێن سوور هەڵگەڕاوە، رێژەی ئاوەكەش بە بەروارد لەگەڵ جاران بەرەو كەمبوونەوە چووە.

میدیاكانی ئوردن بڵاویان كردەوە كە ئەمە یەكەم جارە رەنگی گۆمێكی دەریای مردوو بەم شێوەیەی لێ بێت، هەندێكیش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیان وایە ئەو كارە بە ئەنقەست كراوە لەلایەن وڵاتێكی دراوسێی ئوردنەوە، ئاوەكە پیس كراوە.

وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی ئوردنیش لەسەر بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە ڕای گەیاند كە تیمێكی شارەزایان پێك هێناوە و پشكنین بۆ ئاوەكە دەكەن و لە هۆكاری سووربوونی ئاوەكە دەكۆڵنەوە.