دیدارێك لە نێوان بازرگانانى تورکیا و خاوەنكارانی هەڵەبجە بەڕێوە چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دیدارێك لە نێوان بازرگانانى تورکیا و خاوەنكارانی هەڵەبجە بەڕێوە چوو

 

بەسەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە كۆڕبەندو دیداری بازرگانی نێوان كۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنكارانی نێودەوڵەتی Usiad و بازرگانان و خاوەنكارانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوە چوو.

پێشەوا ئەحمەد، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى هەڵەبجە, بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ پینجەشممە, شاندێکى کۆمەڵەى پیشەسازان و خاوەنکارانى نێودەوڵەتى لە ١٧ پارێزگاى تورکیاوە کە نزیکەى ٥٠ کەسن، سەردانى پاریزگاى هەڵەبجەیان کرد".

گوتیشی: "بۆ ئەوە هاتبوون کە دیدارى ڕاستەخۆ ئەنجام بدەن لەگەڵ بازرگانان و خاوەن پیشەکانى پارێزگاى هەڵەبجە بۆ ئەوەى بگەنە تێگەشتنێک بۆ هاوکردەکردنى هەموو ئەو کاڵاو شتومەکانەى کە ئەوان هەیانە و هەناردەکردنى ئەو کاڵاو کەلوپەلانەشى کە لە پارێزگاى هەڵەبجە بەرهەم دێت".

راشیگەیاند: "ئەم دانیشتنە ڕاستەوخۆیانە لە نێوان هەردوولا جموجوڵەبازرگانییەکان خیراتر دەکات و دەبێتە هۆى ڕەخساندنى هەلى کار لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە، چونکە ئەگەر بازاڕ لە باربێت ئەوان پێیان خۆشە ئەو پەیوەندییە درووست بکەن لە نێوان هەردوولا".