بۆ دەبێ لەپاڵ ژەمەکاندا سەوزە دابنێی؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بۆ دەبێ لەپاڵ ژەمەکاندا سەوزە دابنێی؟

 

گرنگیی سوودوەرگرتن لە خواردنی سەوزە لەپاڵ ژەمەکاندا، بۆ سروشتی گەرمی سەوزە دەگەڕێتەوە، سروشتی زۆربەی سەوزەکان گەرمە و ئەم تایبەتمەندییە هاریکاریی جەستە دەکات، بۆ خێرا هەرسکردنی خوادنەکان.

لەمەڕ ئەم بابەتە، پسپۆڕانی بواری خۆراک لە پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) ئاشکرای دەکەن کە پێویستە هەمیشە لەپاڵ ژەمەکاندا سوود لە خواردنی سەوزە وەربگرن، چونکە هەم هەرسکردنی خۆراک ئاسان دەکات، هەمیش بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە فیبریی خۆراکی، مرۆڤ له قەبزی دەپارێزێت.

جێی باسە، هەموو جۆرە سەوزەکان هەڵگری ڤیتامین و مەوادی کانزایین، باشترین شێوە بۆ شۆردنەوەی سەوزەش، سوودوەرگرتن له ئاو، سرکە و خوێی دەریایە.