كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کێشەی ئاوی گوندەکانی زرارەتی چارەسەر کرا

 

بەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی زرارەتی گوندەکانی دەڤەرەکە کێشەی ئاویان چارەسەر کراوە کە ساڵانێکە بە تەنکەر ئاویان بۆ دابینکراوە.

ئەمڕۆ 16/9/2021، لە ناوچەی زرارەتی 30 کیلۆمەتری باشوری خۆرئاوای هەولێر پڕۆژەی ئاوی گوندەکانی زرارەتی خرایە بوواری جێبەجێکردنەوە، کە زیاتر لە پێنج گوند دەگرێتەوە و زیاتر لە 2 هەزار ماڵ لێی سوومەند دەبن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەبارەی پڕۆژەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە دابینکردنی ئاو بۆ گوندەکانی زرارەتی یەکێک لەو پڕۆژە ستراتیژیانەیە کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە مانگی سێی ئەمساڵ بودجەی پێویستی بۆ دابینکراوە. ئێستاش بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژیە بەڵێنی ئێمە بۆ خزمەتی هاوڵاتیانی گوندەکان دەچێتە قۆناغی متمانەبوون.

پڕۆژەی ئاوی گوندەکانی زرارەتی بەنزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.