كتێبی (هەمەچەشنی و فرەیی لە هەرێمی كوردستان) چاپ و بڵاو كرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كتێبی (هەمەچەشنی و فرەیی لە هەرێمی كوردستان) چاپ و بڵاو كرایەوە

ئێوارەی سێشەممە 2021/9/15 لە هۆتێلی بێست ئین ئەربیل لە هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیران و نووسەران و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی ئایین و پێكهاتە جیاوازەكان، ئینیستوتی تۆلەرانسی بێسنوور، رێوڕەسمێكی تایبەتی بۆ نماییشكردن و واژۆكردنی كتێبی (هەمەچەشنی و فرەیی لە هەرێمی كوردستان - هەردوو چاپی كوردی و عەرەبی) لە نووسینی پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.ئادەم بێدار، بەڕێوە برد.

لەو رێوڕەسمەدا، كە وتاری رێكخراوی تۆلەرانسی بێسنوور و ناساندنێكی كورت بۆ كتێبی (هەمەچەشنی و فرەیی لە هەرێمی كوردستان) لەلایەن نووسەری كتێبەكەوە پێشكەش كرا، هاوكات پانێلێكیش لەبارەی ناواخنی كتێبەكە بەڕێوە چوو بە بەشداریی د. محەمەد شەریف ئەحمەد، سەرۆکى کۆڕبەندى هزرى ئیسلامى و پسپۆڕى یاسا - ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، سەرۆکى قەوارەى شلاما بۆ کاروبارى کرستیانەکان و وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بوو، خدر دۆملی راهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری تۆلەرانس و پێكەوەژیانیش پانێلەكەی بەڕێوە برد.

وەك نووسەری كتێب د. ئادەم بێدار ناساندی: كتێبی (هەمەچەشنی و فرەیی لە هەرێمی كوردستان) بەرهەمى (ئینستیتوتى تۆلێرانسى بێسنوور)ە، توێژینەوەیەكی زانستیە و پێكهاتووە لە چەند بابەت و چەند بەشێك؛ بابەتی یەکەم: ناساندنی هەرێمی کوردستان و فرەییەکەی.

بابەتی دووەم: کورتەیەک لە مێژووی هەمەچەشنی و فرەیی لە کۆمەڵگای کوردستانیدا.

بابەتى سێیەم: ئێستاى هەچەشنى و فرەیى لە هەرێمی کوردستان.

بەشی یەکەم: رۆڵی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەری لە پاراستنی هەمەجۆری و فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بەشی دووەم: رۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بەشی سێیەم: رۆڵی راگەیاندن لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بەشی چوارەم: رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پاراستنی فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

بابەتی چوارەم: ئایندەی هەمەڕەنگی و فرەیی لە هەرێمی کوردستاندا.

شایانی باسە، هەریەكە لە پ. د. محەمەد ئەبو نمر، مامۆستا لە زانکۆى ئەمریکى لە واشتن و گەورە راوێژکارى کایسید و پ. ى. د. محەمەد شەریف ئەحمەد، بیرمەندى ئیسلامى و دکتۆرا لە یاسا و     

پ. ى. د. عەبدولڕەحمان کەریم دەروێش، دکتۆرا لە هزرى سیاسى، پێداچوونەوەی زانستییان بۆ ئەو كتێبە كردووە و نوورى بێخاڵییش لەڕووی زمانەوانیەوە پێیدا چووەتەوە.