به‌ربژێرێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سنووری پارێزگای سلێمانی باس له‌وه ده‌كات پارتی دیموركاتی كوردستان زامنی پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستانه‌و بۆ مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان ده‌بێت پشتیوانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت.
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی گرنگی بە بواری پەروەردە دەدەین
شنۆ نووری عه‌بدڵڵا، كاندیدی پارتی له بازنه‌ی دووی سلێمانی به ژماره28، لەبارەی پلان و بەرنامەی کانیدەکانی پارتی وبەتایبەتی لەبارەی پرسی پەروەردەوە بە (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و به‌رنامه‌یەی پارتی دایناوه، زۆر گرنگه و سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌خۆی ده‌گرێت و پێش هه‌مووشتێك پرسی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه كه، ئێمه ئه‌گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵكمان پێ بدرێت، له به‌غدا ده‌بینه داكۆكیكا‌ری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانیان و مێژوو شایه‌ته كه په‌رله‌مانتارانی پارتی شه‌ڕیان بۆ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان كردووه و من خۆشم پسپۆریم په‌روه‌ده‌ییه پێم خۆشه له‌و بواره‌دا جێگا ده‌ستیم دیار بێت و و له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی گرنگی زیاتر به بابه‌تی په‌روه‌ده ده‌ده‌ین په‌روه‌رده زۆر گرنگه بۆ بنه‌مای كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست، بۆیه به‌هیوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ست بهێنم و ئه‌و به‌رنامه‌ی باسمان كرد كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.''
پارتی هەرگیز لەسەر پرسە نەتەوەییەکان سازشی نەکردووە
ئەو کانیدەی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: "به‌شێكی زۆری مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌به‌غدا به‌ده‌ست نه‌هاتوون، به‌تایبه‌ت پرسی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور بۆیه ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه ده‌بێت كه به‌غدا مولزه‌م بكرێت به پابه‌ندبوون به ده‌ستووره‌وه و هه‌موان ده‌زانین تاكه حزب له‌سه‌ر ئاستی كوردستان هه‌رگیز له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان سازشی نه‌كردووه، ئەوە پارتی بووه هه‌میشه خه‌باتی كردووه بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، بۆیە ئه‌گه‌ر پارتی لاواز ببێت، ئێمه بڕوامان وایه کە ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان ناپارێزرێن، بۆیه گرنگه بۆ تاكی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان، کە پارتی وه‌ك حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان بمێنێته‌وه".
شنۆ نووری عەبدوڵڵا لەبارەی مانەوەی پارتی وەک حزبی یەکەم ئاماژەی بەوەش کرد: "مانه‌وه‌ی پارتی به به‌هێزی، قه‌واره‌ی كوردستان زامن ده‌كات و پارتی به‌رپرسیار‌ێتیی ئیداره‌دانی كوردستان و خزمه‌تكردنی گه‌لی خۆی له ئه‌ستۆ بووه و دانگدان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان نییه، ده‌نگدانی ئه‌مڕۆ بۆ پاراستنی نه‌ته‌وەییه".