کاندیدی ژمارە 53ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی چواری پارێزگای دیالە، باس له به‌رنامه و كاری خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخی خراپی ناوچه‌كه‌یان لە سنووری ماده‌ی 140 دەکات.
جوان مه‌حموود وه‌ستا غه‌فوور، کاندیدی ژمارە 53ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بازنەی چواری پارێزگای دیالە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "له سه‌رۆك بارزانییه‌وه فێر بووین خۆمان نه‌چه‌مێنینه‌وه و تا دڵۆپێك خوێن له جه‌سته‌ماندا بێت شەڕ بۆ كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌و غه‌دره‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كان كراوه، ده‌بێت كۆتایی پێ بهێنرێت. به‌رنامه‌ی ئێمه جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتیمانه بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لەوانە جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و ده‌سته‌به‌ركردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و هاوتاكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه هاوشێوه‌ی مووچه‌ی سوپای عێراق".
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ته‌واوی سنووره‌كه
ئەو کاندیدەی پارتی لەبارەی ڕەوشی ناوچەکە و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان گوتیشی: "كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی خانه‌قین و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌په و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و گێڕانەوەی دۆخەکە بۆ پێش ڕووداوه شوومه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هەروەها جارێكی تر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ته‌واوی سنووره‌كه و كاریش ده‌كه‌ین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ ئه‌و سنوورانه".
رێگا ناده‌ین جارێكی دیكه غه‌درمان لێ بكرێت
جوان مەحموود وەستا غەفور ڕاشیگه‌یاند: "دۆخی خانه‌قین و دیاله و ناوچه‌كانی دیكه خراپه و لە دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كرێت و له ماڵوحاڵی خۆیان ده‌رده‌كرێن و تا دێت مه‌ترسی له‌سه‌ر كورد له‌و ناوچانه زیاتر ده‌بێت، ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین پارێزه‌ری ئه‌و ناوچانه بین له په‌رله‌مانی عێراق و ڕێگا ناده‌ین جارێكی دیكه غه‌درمان لێ بكرێت و له‌و ڕێگایەشه‌وه داوا ده‌كه‌ین خه‌ڵك به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌نگ بده‌ن به كاندیدانی پارتی، تاوەكوو وه‌ك نوێنه‌ری هاووڵاتیانی ئه‌و بازنه‌یەی خۆم بتوانم شه‌ڕی یاسایی و ده‌ستوورییان بۆ بكه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی و ته‌واوی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان، ئێمه ده‌زانین له پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 چ دۆخێكی خراپ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه كوردییانه‌دا هاتووه، بۆیە ده‌بێت عه‌ره‌ب له‌سه‌ر ئه‌و خاكه بڕواته ده‌ره‌وه و كورد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاكه‌كه‌ی خۆی".