كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق پێنج فڕۆکەی ئایرباس دەکڕێت

حکوومەتی عێراق پێنج فڕۆکەی جۆری ئایرباس بۆ هێڵی ئاسمانیی عێراق لە کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەکڕێت.

حوسێن جەلیل، گوتەبێژی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق (کۆمپانیایەکی حکوومییە و سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقە)، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: هێڵی ئاسمانیی عێراقی خاوەنی 31 فڕۆکەی جۆراوجۆرە.

حوسێن جەلیل هەروەها رایگەیاندووە: گرێبەستی کڕینی پێنج فڕۆکەیان لەگەڵ کۆمپانیای ئایباسی ئەمریکی واژۆ کردووە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی 10ـی ئەمساڵ، کۆمپانیاکە یەکەم فڕۆکە لەو پێنج فڕۆکەیە، رادەستی عێراق بکات.

گوتەبێژی کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمپانیاکەیان لە ساڵی 2008 گرێبەستی کڕینی 30 فڕۆکەی لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگ واژۆ کردووە و کۆمپانیاکە تا ئێستا 14 فڕۆکەی رادەستی عێراق کردووە و 16 فڕۆکەکەی دیکەش لە ساڵی 2022 بە چەند جارێک، رادەستی عێراق دەکرێن.