له‌ سنوورى پارێزگای هەولێر بە بڕی دوو ملیار دینار چەند پڕۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزارى جێبەجێ دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ سنوورى پارێزگای هەولێر بە بڕی دوو ملیار دینار چەند پڕۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزارى جێبەجێ دەکرێت

 

لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بە بڕی دوو ملیار دینار چەند پڕۆژه‌يه‌كى خزمه‌تگوزارى لە سنووری قائیمقامیه‌تى قەزای خه‌بات جێبەجێ دەکرێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، به‌ گوژمه‌ى دوو ملیار دینار لە سنووری قائیمقامیه‌تى قەزای خه‌بات دەستمان بە جێبەجێکردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمەتگوزاری كرد".

ئاماژەی بەوەش داوە: "له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رله‌به‌یانیى ئەمڕۆ، چوارشەممە 2021.9.15، به‌ گوژمه‌ى 519 ملیۆن و 157 هه‌زار و 750 دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى خه‌بات، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى دروستكردنى شه‌قامى كۆنكرێتى له‌ گه‌ڕه‌كانى (كشتوكاڵ، ئازادى، ئاشتى) و قیڕتاوكردنى چینى ستاپلایزه‌ر بۆ شه‌قامه‌كانى گه‌ڕه‌كانى (كادیران، كشتوكاڵ، سه‌رگرد، هه‌نجیرۆک، شه‌قامى بازاڕ، پردى ئاشتى)مان دانا كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاى (كه‌ورگۆسک)ـەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه‌ش 270 ڕۆژه‌".

ئەوەشی خستووەتە روو: "وێڕاى پیرۆزباییمان له‌ خه‌ڵكى سنوورى قائيمقاميه‌تى قه‌زاى خه‌بات بۆ جێبەجێکردنی ئه‌م پڕۆژانه‌، ئه‌گه‌ر باس له‌ پێداویستییه‌كانى ئه‌م سنووره‌ بكه‌ین، سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هێشتا زۆر پێداویستیى تر ماون کە جێبەجێ بکرێن، ئێمه‌ش وه‌كوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى هه‌ولێر نیه‌ت و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌و پێداویستییانه‌ى هه‌ن له‌و ناوچه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین و باشترین خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكى ئه‌م سنووره‌ و ته‌واوى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر بكه‌ین، به‌ڵام به‌و ئیمكانیه‌ته‌ى له‌م قۆناغه‌دا له‌به‌رده‌ستماندایه‌، هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاكه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وه‌ى پێمان بكرێت درێغیى لێ ناكه‌ین و جێبەجێی دەکەین".