سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ لیز تراس وه‌زیری نوێی دەرەوەی به‌ریتانیا كرد.

مه‌سرور بارزانی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر)، پیرۆزبایی له‌ وه‌زیری نوێی دەرەوەی به‌ریتانیا كردووە و نووسیویەتی "بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پیرۆزبایی لە لیز تراس دەکەم. چاوم لەوەیە لەو بوارانەی کە بەرژه‌وەندیی هاوبەشمان هەیە، لە ناویشیاندا سەقامگیریی ناوچەکە، پێکەوە کار بکەین".

جێی باسە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، گۆڕانكاری له‌ پۆستی وه‌زاریی كابینه‌كه‌یدا كرد، لیز تراس ژنه‌ دیپلۆماتكاری به‌ریتانیای له‌ شوێنی (دۆمینیک راب)دا كرد بە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كە.