حكوومەتی عێراق لە تەلەعفەر بە دوای نەوتدا دەگەڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حكوومەتی عێراق لە تەلەعفەر بە دوای نەوتدا دەگەڕێت

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی نەوتی عێراق دەستی بە بەدواداگەڕانی نەوت كرد لە سنووری قەزای تەلەعفەر سەر بە پارێزگای نەینەوا.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ بۆ یەكەم جارە لەم سنوورەدا، دەستیان بە پرۆسەی ڕووپێوی زەمینلەرزەیی كردووە، بۆ بەدواداگەڕانی نەوت.

لای خۆیەوە باسم محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دۆزینەوەی نەوت بە وەكالەت، ئاماژەی بەوە داوە كە تیمی هەشتەمی زەمینلەرزەیی دەستیان بە كارەكانی ڕووپێوی جیۆلۆجی دووپاڵوویی و سێپاڵوویی كردووە لە پرۆژەی ساسان-تەلەعفەر (75 كیلۆمەتری باكووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا).

هەروەها ڕای گەیاندووە كە پرۆسەی ڕووپێوی زەمینلەرزەیی لە سنووری تەلەعفەر، لە چوارچێوەی پلانەكانی دۆزینەوەی نەوتدا دێت بۆ ساڵی 2021 لە عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانییەوە و بە ڕاسپاردەی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت، بڕیاری لەسەر دراوە.

بەڕێوەبەرە گشتییەكە باسی لەوەش كردووە كە تیمی هەشتەمی بوومەلەرزەیی لە كارەكانیدا پشت بە پێشكەوتووترین ئامێرەكانی سەردەم دەبەستێت لە بوارەكەدا و لەوەتەی مانگی ئابی ڕابردووەوە دەستی بە تاقیكردنەوەی كێڵگەیی كردووە و ئەم مانگەش دەستی بە كاركردنی مەیدانی كرد.

جێی باسە وەزارەتی نەوتی عێراق جگە لە سنووری تەلەعفەر، لە چەندین ناوچەی تری وڵاتەكەشدا دەستی بە گەڕان كردووە بەدوای نەوتدا، لەوانەش لە بیابانی ڕۆژئاوای وڵاتەكەدا.