بەریتانیا داوای بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەریتانیا داوای بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات

 

حکوومەتی بەریتانیا داوای بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات، بە تایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبا کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "جێیمس کالیگا، بەڕێوەبەری بازرگانی لە باڵوێزخانەی بەریتانیا لە بەغدا سەردانی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانی کردوو لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بەفەرمی داوای وڵاتەكەی گەیاندە وەزیری كارەبا بەوەی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بەشداری لە پرۆژەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان بکەن، بە تایبەتی لە بواری بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە".

ئەوەش خراوەتە روو، وەزیری کارەبا ژمارەیەک پرۆژەی لە کەرتی کارەبا خستەڕوو کە لە پلانی جێبەجێ کردندان و کۆمپانیاکانی بەریتانیا دەتوانن وەبەرهێنان بۆ جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە بکەن.

ئاماژە بەوەش دراوە، ئەم داواکارییەی بەریتانیا چەند رۆژێک پاش ئەوە دێت کە وەزیری کارەبا رۆژی چواری ئەم مانگە پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبای بە وزەی خۆر لە قوتابخانەی نێودەوڵەتی کامبرێج لە هەولێر کردەوە.