بەرپرسێكی دەستلەكاركێشاوەی گۆڕان: كۆمەڵ و یەكگرتوو ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەرپرسێكی دەستلەكاركێشاوەی گۆڕان: كۆمەڵ و یەكگرتوو ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ یەكێتی و گۆڕاندا هەیە

به‌رپرسانی حزبی و چاودێران و یاساناسان باس له‌ پاشه‌كشه‌ی حزبه‌ ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، پێیشیان وایه‌ لەم هەڵبژاردنەدا ئیسلامییەكان زیاتر لەوە بێهیوا دەبن كە هەرێمی كوردستان بكەن بە گۆڕەپانی خۆیان.

لەمبارەیەوە مه‌هدی عه‌زیز حاجی، به‌رپرسی بازنه‌ی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ لەگەڵ ژمارەیەك هەڵسووڕاوی دیكەی بزووتنەوەكە ده‌ستیان له ‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌، بۆ (باسنیوز) ئاشكرای كرد: "ژێربه‌ژێر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ڕێككه‌وتنیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بده‌ن به‌ كاندیدی یه‌كتری، ئه‌و حزبانە‌ به ‌ناوی ئۆپۆزسیۆنەوەن، بەڵام ئێستا هیچ ئۆپۆزسیۆنێك نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌بێت جێگای گومانه‌ و سێبه‌رن''.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە دەست لەكاركێشاوەی گۆڕان، كۆمه‌ڵی دادگەری له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانەوە هێرش دەكاتە سەر حكوومه‌ت، ”كه‌چی له‌گه‌ڵ پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت کە یه‌كێتییه،‌ ڕێككه‌وتنی كردووه‌، ئه‌مه‌ خه‌ڵه‌تاندنی ده‌نگی خه‌ڵكه‌، ده‌نا ئه‌وه‌ت له‌ چی و ئه‌مه‌ت له ‌چی! هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌، كادیرانی ئه‌م حزبانه‌ \كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو\ ئاگادار نین، له‌سه‌ره‌وه‌ بڕیار ده‌درێت و له‌ خواره‌وه‌ ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناوی پاره‌ و پۆستدا ئاوا ده‌كه‌ن و‌ گه‌وره‌ترین عه‌یبه‌یه''.

مەهدی عەزیز نەیشاردەوە كە ئەو ماوەی یازدە ساڵە لەگەڵ گۆڕاندا كار دەكات، به‌ڵام بۆیان دەركەوتووە كە گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، ”پاشه‌كشه‌ی زۆریان كردووه‌ و له‌م هه‌ڵبژارنەدا‌ باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن“.

پرسیاری ئەوەشی لە سەركردەكانی كۆمەڵ كرد كە ”چۆن وەڵامی خه‌ڵكی خۆتان دەدەنەوە؟ به ‌چ ڕوویەكه‌وه‌ ڕێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردووه؟ یه‌كگرتوو چۆن وا كه‌وتووه‌ته‌ ژێر ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێره‌وه؟''.

هاوكات بە دووری زانی كادیرانی كۆمەڵ و یەكگرتوو لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و گۆڕان بدەن و راستەوخۆش لەمبارەیەوە ”بە ئێمەیان گوتووە دەنگ نادەین“.

هەر لەمبارەیەوە ڕزگار عیسا، مامۆستای زانكۆ له‌ دهۆك، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "كۆمه‌ڵی دادگەری و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ستیان كه‌شف بووه‌ و له‌ناو خه‌ڵك زۆر ناوێرن باسی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، له‌ دهۆك كاندیدیان داوه‌ به‌ یه‌كێتی و له‌ شوێنی تریش دەرفەتی دەرچوونی كاندیدیان بۆ چۆڵ كراوه‌، ئه‌مه‌ چ واتایه‌كی هه‌یه‌؟ خێرپێكردنە یان چی؟ له‌ولاشه‌وه‌ بە پاساوی جۆراوجۆر بەردەوام پەلاماری حكوومەت و پارتی دەدەن“.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ پێی وایە كە لەم هەڵبژاردنەدا یەكگرتوو و كۆمەڵ ”باجی ئەو دووڕووییەیان“ دەدەن و پاشەكشەیەكی گەورە دەكەن.

ئەوەشی نەشاردەوە كە بەشێك لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی دەنگی ئەو دوو حزبە، بۆ ئەدای خراپی پەرلەمانتارەكانیان دەگەڕێتەوە. نموونەشی بەوە هێنایەوە كە ”ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئێستا كاندیدی كۆمه‌ڵە، لە ماوەی رابردوودا بەوە ناسراوە كە دوژمنێكی سەرسەختی كوردستانە و ئێستاش زانیاریی هەڵە و زانیاریی جۆراوجۆر بڵاو دەكاتەوە تاوەكوو خەڵكی دەنگی پێ بدەنەوە، بەڵام ئایا خەڵك دوو جار كەسێك دەكات بە نوێنەری خۆی كە لە بەغداوە هەوڵی بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستانی دابێت؟“.