كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ڤیزا و وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ڤیزا و وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا

 پۆلیسی هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ تۆمه‌تبارێكیان له‌ سنووری هه‌ولێر ده‌ستگیر كردووه‌، ڤیزای ساخته‌ كردووه‌ و پاره‌ی له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/9/2021، په‌یجی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبی سووریایان بە ناوی (ع. م. ج) بە تۆمەتی ساختەکردنی ڤیزا و وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان، دەستگیر کرد.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بە فێڵ پارەی لە چەندین کەس وەرگرتووە و لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەش بەپێی ماددە (289) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.