ئاكەپە.. هەدەپە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەركۆماری توركیا دیاری دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاكەپە.. هەدەپە كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەركۆماری توركیا دیاری دەكات

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا پێیوایە پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری توركیا، دیاری دەکات.

بەپێی یاسا، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی  و پەرلەمانی لە توركیا لە ساڵی 2023 بەڕێوە دەچێت، بەڵام پارتە سیاسییەكان لە ئێستاوە مشتومڕیانە لەبارەی كاندیدی هەڵبژاردنی سەركۆمار، بەتایبەت لەلایەن حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و هاوپەیمانیی (میللەت)ـەوە.

کاندیدی ئاکەپە و بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) یەكلایی بووەتەوە، كە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری ئێستای تورکیایە.

بولەنت توران، سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئاكەپە لە پەرلەمانی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، باسی لە كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەركۆماری کرد و رایگەیاند: ئۆپۆزیسیۆن بابەتی کاندیدی سەرکۆماری زۆر بێبایەخ کردووە، تەنانەی سەرۆک شارەوانییەکانیشیان قسە لەسەر ئەو بابەتە دەکەن.

بولەنت توران بە ئاماژەکردن بەوەی تا ئێستا هاوپەیمانیی میللەت (پارتی گەلی کۆماری -جەهەپە- و پارتی خاس) هێشتا کاندیدی خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە، رایگەیاند: هەدەپە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن دیاری دەکات.

هەرچەندە هەدەپە لەناو هاوپەیمانی میللەتدا نییە، بەڵام بەشێکی زۆر لە سیاسییەكانی تورکیا پێیانوایە، هەدەپە لە دەرەوەی ئەو هاوپەیمانییە پشتگیریی کاندیدی هاوپەیمانییەکە دەكات و لە هەڵبژاردنی سەركۆماری توركیاش، ”رەنگە لەسەر ئەوە رێک بکەون، هەدەپە كاندیدی نەبێت و پشتگیری لە كاندیدی هاوپەیمانیی میللەت بكات“.