وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لەم کابینەیەدا بە گوژمەی زیاتر لە 720 ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ کراوه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لەم کابینەیەدا بە گوژمەی زیاتر لە 720 ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ کراوه‌

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باس له‌ گرنگیی پرۆژه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ده‌کات و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌م کابینه‌یه‌ى حکوومه‌تی هه‌رێمى كوردستاندا بودجه‌یه‌کی زۆر بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ ته‌رخان کراوه‌.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: ''له‌م کابینه‌یه‌ى حکوومه‌تدا کاری زۆر باش کراوه‌، ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر پرۆژه‌ جێبه‌جێ کراون، که‌ نزیکه‌ی 48 پرۆژه‌ بوون بە گوژمەی 720 ملیار دینار جێبه‌جێ كراون، بەشێکی ئەو پڕۆژانەش کە تەواو نەکرابوون، تەواو کراون و کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێی ڕێگاوبانیش جێبەجێ کراون، بەردەوامیش دەبین لە کارکردن بۆ ئەوەی ڕێگای نوێ دروست بکەین، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمى کوردستان و به‌ره‌وپێشچوونی که‌رته‌کان هه‌بووه‌''.

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: "ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو، ڕێگای گۆپاڵه‌ بۆ هه‌ولێر، ڕێگای ڕۆڤیا بۆ چه‌مه‌، تونێلی پیرمام و ڕێگای ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان، ئه‌وه‌شی گرنگه‌ پلانی خۆمان داناوه‌ و پێشکەششمان کردووە کە 130 پڕۆژەیە بۆ ئەوەی تەواو بکرێن بە گوژمەی 250 ملیار دینار، داوای 85 پڕۆژەی تازەشمان کردووە كه‌ بە گوژمەی 95 ملیار دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن".