هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌يمانگاكان دەڕەخسێندرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هه‌لى كار بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌يمانگاكان دەڕەخسێندرێ

 ڕێکخراوێکی بیانی پڕۆژەی هەیە ئەو ده‌رچوانه‌ى زانكۆ و په‌يمانگايان ته‌واو كردووه‌ و بێكارن، ماوه‌ى سێ مانگ مووچه‌ى 300 دۆلاریان پێ بدات و کاریان بۆ دەستەبەر بکات.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی ژووری بازرگانیی هەولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 15/9/2021 ژووری بازرگانیی هەولێر و فيراس ديب، به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوى سپارك (SPARK)ى هۆڵه‌ندى له‌ عێراق. کۆبوونەتەوە.

فيراس ديب، رايگه‌ياندووە: ئێمه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى و پيشه‌سازیى هه‌ولێر و زانكۆى پۆليته‌كنيكى هه‌ولێر له‌ به‌رنامه‌ماندايه‌ سێ پرۆژه‌ ئه‌نجام بده‌ين".

وەکوو لە ڕاگەیاندراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە له‌ داهاتوويه‌كى نزيكدا بانگهێشتكردنى ئه‌و كۆمپانيايانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ كێشه‌ى كه‌میى كارمه‌نديان هه‌يه‌.

به‌ڕێوبه‌رى رێكخراوى سپارك ڕایگەیاندووە: "ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکان به‌ گوێره‌ى داواكاریی ئه‌وان، ئه‌و ده‌رچوانه‌ى زانكۆ ياخود په‌يمانگايان ته‌واو كردووه‌ و بێ كارن، كاریان بۆ دابين ده‌كه‌ين بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به‌ موچه‌ى 300 دۆلار، پاش ته‌واوبوونى ماوه‌‌كه‌يان كۆمپانياكان ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌رى، ده‌توانن لاى خۆيان دايانبمه‌زرێنن".

له‌ لاي خۆيه‌وه‌ سۆران ئه‌بوبه‌كر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر گوتى:  "ئێمه‌ وه‌كو ژوورى بازرگانیى هه‌ولێر، پاڵپشتى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ين، هه‌ر كارێكیش كه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان بكات، ئێمه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پاڵپشتى ده‌كه‌ين و ده‌رگامان واڵايه‌".