ئامانج مه‌حموود هه‌ركى، كاندیدى پارتى: خه‌ڵكى كوردستان پارتى به‌ به‌رگریكاری مافه‌كانى خۆیان ده‌زانن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئامانج مه‌حموود هه‌ركى، كاندیدى پارتى: خه‌ڵكى كوردستان پارتى به‌ به‌رگریكاری مافه‌كانى خۆیان ده‌زانن

د.ئامانج مه‌حموود هه‌ركى، كاندیدى پارتى له‌ بازنه‌ى دووى هه‌ولێر، بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى دیموكراتى كوردستان خاوه‌ن خه‌باتێكى پڕ له‌ ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رییه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك ده‌نگ به‌ پارتى داوە، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ش خه‌ڵك زیاتر ده‌نگ به‌ پارتى ده‌دات، چونكه‌ پارتى به‌ پارێزه‌رى ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌زانێت.

د. ئامانج مه‌حموود هه‌ركى، سەرەتا بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بە بازنەی هەڵبژاردنی خۆی کرد، کە کاندیدی ژماره‌ 23ی بازنه‌ی دووى هه‌ولێرە لەسەر لیستی پارتى دیموكراتى كوردستان. ئەوەشی دووپات کردەوە، کە: ”خه‌ڵك لەم هەڵبژاردنەدا زۆر زیاتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو ده‌نگ به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌دات، چونكه‌ ده‌زانێ پارتى 75 ساڵه‌ شۆڕش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌لى كورد دەکات، هه‌ر كاتێكیش كوردستان مه‌ترسى كه‌وتبێته‌ سه‌ر، پارتی بەرگریی کردووە“.

لەبەرامبەر قسەی هەندێ خه‌ڵك کە ده‌ڵێن پارتى له‌ هەڵبژاردنەکاندا به‌ختى هه‌یه‌، ئه‌و كاندیده‌ى پارتى ده‌ڵێت: ”ئەو به‌خته‌ى پارتى و سه‌ركه‌وتنى پارتی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ بە بێ جیاوازی خزمه‌تى خه‌ڵكى كوردستانی کردووە و ده‌كات، پارتى هه‌میشه‌ سه‌رمه‌شقى كاركردن و ئاوه‌دنى و ئارامییە بۆیە خەڵک دەنگی پێ دەدات“.

ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: ”خه‌ڵكى كوردستان ده‌نگ به‌ پارتى ده‌ده‌ن، چونکە دیتییان پارتى پارێزه‌رى خاكى كوردستانە، ئەوەتا هەر دوێنێ بوو داستانى بەرگریی لە پردێ و سحێلای تۆمار کرد، پارتى سەرۆکێکی هەیە له‌ شه‌ڕى داعش له‌ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌گرى بوو و پارێزگاریى له‌ خاكى پیرۆزى كوردستان ده‌كرد، خه‌ڵك پارتی به‌ به‌رگریكاری مافه‌كانى خۆیان ده‌زانن، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ده‌نگى پێ ده‌ده‌ن“.

سەبارەت بە بەرنامەی کاری خۆیشی، د. ئامانج مه‌حموود هه‌ركى گوتیشى: ”لە پەرلەمان كار ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و مادانه‌ى، كه‌ پێویسته‌ له‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، کار دەکەم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، هەروەها كار ده‌كه‌م بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى شایسته‌ داراییه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌ڵێنیش ده‌ده‌م به‌ هه‌موو توانام به‌رگرى له‌ مافه‌كانى خەڵکی كوردستان بکەم“.