كەركووك.. پەرلەمانتارانی عەرەب و توركمان داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كەركووك.. پەرلەمانتارانی عەرەب و توركمان داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن

رەوتی حیکمە: ئەو پەرلەمانتارانە دەترسن لە هەڵبژاردنەکەدا دەرنەچن

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عەرەب و تورکمان داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکەن و بەرپرسێکی رەوتی حیکمەش وەڵامیان دەداتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-9-2021، ژمارەیەک پەرلەمانتاری توركمان و عەرەبی كەركووک لە پرێس کۆنفرانسێکدا، داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیان بۆ هەفتەیەک دوای كاتی دیاریكراو، کرد.

پەرلەمانتارە توركمان و عەرەبەکان پێیان وابوو دۆخی ئەمنیی کەرکووک بە گشتی و شارەدێی داقووق بە تایبەت خراپە و لەبار نییە بۆ هەڵبژاردن و لقی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بێلایەن نین.

نەجات حەسەن، بەرپرسی لقی كەركووكی ڕەوتی حیكمە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پەرلەمانتارانی توركمان و عەرەبی كەركووک بنکەی جەماوەرییان لاواز بووە و هەموویان دەترسن بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دەرنەچن، بۆیە داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن.

نەجات حەسەن جەختی لەوە کردەوە، ئەو پەرلەمانتارە عەرەب و تورکمانانە بیانووی خراپیی دۆخی ئەمنی دەگرن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بەڵام بیانووە راستەقینەکەیان کە دەری نابڕن، ترسیانە لە سەرنەکەوتن.

بڕیارە رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.