پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی 5 فیده‌ر له‌ وێستگه‌ی مۆبایلی داره‌شه‌كران ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی 5 فیده‌ر له‌ وێستگه‌ی مۆبایلی داره‌شه‌كران ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با، ڕای گه‌یاند، له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی 5 فیده‌ر له‌ وێستگه‌ی مۆبایلی داره‌شه‌كران ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند، سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ 16/9/2021، له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا پڕۆژه‌ی ده‌رهێنانی 5 فیده‌ر له‌ وێستگه‌ی مۆبایلی داره‌شه‌كران ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌: لەژێر چاودێری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر، وەزارەتی كارەبا بەگوژمەی 626 ملیۆن دینار پڕۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر لەوێستگەی مۆبایلی دارەشەكران دەکاتەوە، كە لەلایەن كۆمپانیای پاڵۆسەوە جێبەجێ كراوە و چارەسەری بارزۆری و كێشەی كارەبای دارەشەكران و تەواوی گوندەكانی ناوچەكە دەكات.