کازمی: چەندین کەیسی دزینی پارەی عێراقمان ئاشکرا کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کازمی: چەندین کەیسی دزینی پارەی عێراقمان ئاشکرا کردووە

کۆنگرەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق دەستی پێکرد

کۆنگرەی نێودەوڵەتی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق دەستی بە کارەکانی کرد و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش باس لە ئاشکراکردنی چەندین کەیسی دزینی پارەی عێراق، دەکات.

کۆنگرەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-9-2021 بە سەرپەرشتیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەشداریی سەرۆکی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک شاندی وڵاتان، لە بەغدا دەستی پێکرد.

مستەفا کازمی لە وتەیەکدا لە کۆنگرەکەدا رایگەیاندووە: ئامانجی سەرەکی خۆی و حکوومەتەکەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی تایبەتی بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی پێک هێناوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاندووە: لێژنەکە لە ماوەی یەک ساڵدا چەندین کەیسی دزینی پارەی عێراق و بردنە دەرەوەی، ئاشکرا کردووە، کە لە ماوەی 17 ساڵی دوای رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق ئاشکرا نەدەکران.

وەزارەتی داد و دەستەی دەستپاکی (نەزاهە) کۆنگرەکە رێک دەخەن. لە کۆنگرەکەدا، تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە دەکرێت، کە لە گەڕاندنەوەی پارەی عێراق رووبەڕووی دەزگا نیشتمانییە عێراقییەکان دەبێتەوە.

هەر لە کۆنگرەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی شێواز و رێگەکانی پابەندکردنی وڵاتان بە گەڕاندنەوەی ئەو پارە عێراقییانە بۆ عێراق، دەکرێت.