فازڵ میرانی: تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر نابێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فازڵ میرانی: تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر نابێت

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەقامگیربوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەندە بە چارەسەربوونی کێشەی کورد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 15-9-2021، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە کۆبوونەوەیەکی حزبەکەیدا، رایگەیاند: عێراق چەندین کێشەی وەک کێشەی کورد، پێکهاتەکان، داهات، مافی رۆڤ، ئازادییەکان و دادپەروەری هەیە.

فازڵ میرانی پێی وایە ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق خەمی نیشتمانەکەیان بێت، پێویستە بیرکردنەوەیان بەرامبەر کورد بگۆڕن، چونکە کورد کێشەی لەگەڵ کەسەکان لە عێراق نییە، کێشەی لەگەڵ بیرکردنەوەی دژە کوردانەی دەسەڵاتدارانی بەغدا هەیە.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختی لەوە کردەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ”بیانەوێ یان نەیانەوێ“، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەقامگیر نابێت ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت.

فازڵ میرانی بە شانازییەوە باسی لەوە کرد، پارتی ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرد و ئەو ریفراندۆمەش بووە وەکالەتێکی هەتاهەتایی گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی.

میرانی بە پێویستی زانی هۆکارە خۆیەتییەکان لە ناوخۆی کوردستان بۆ سەربەخۆیی فەراهەم بکرێن، چونکە گەیشتنی گەلی کوردستان بە سەربەخۆیی رۆژێک هەر دێتە دی.